گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدابەشکردنى خەڵات چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتایهات

2019.10.08 - 11:36
بەدابەشکردنى خەڵات چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی کۆتایهات
  ناس کورد- لە رێوڕەسمى کۆتایى چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، جگە لە پێشکەشکردنى پێرفۆرمانسێک لەلایەن هونەرمەندان هانى و هەژار زەهاوى، براوەکانى فێستیڤاڵ خەڵاتکران. . شەوى رابردوو مەراسیمى کۆتایى چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی ئەنجامدرا و تیایدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکانى فێستیڤاڵەکە دابەش کرا. . فێستیڤاڵەکە لە رۆژانى (1تا7ى تشرینى یەکەمى 2019) لە شارى سلێمانى بەڕێوەچوو و تیایدا (134) فیلمی کوردی و بیانی نمایشکران، لە کۆتایشدا (15) خەڵات بەسەر براوەکانی فێستیڤاڵ دابەشکرا کە سێ خەڵاتی زێڕین و (12) خەڵاتی زیوین بوو. . دوای ئاشکراکردنی براوەکانی فێستیڤاڵ لەلایەن لیژنەی داوەرانەوە، خەڵاتەکان بەمشێوەیە دابەشکران. . - خەڵاتی بەھرەی نوێ بەخشرایە بە فیلمی "Rhino" لە دەرھێنانی پوران محەمەد. . - خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن بەخشرایە فیلمی "DREAMS IN THE DEPTHS"  لە دەرھێنانی رەزا محەمەدی. . - خەڵاتی داوەران بۆ کورتەفیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رێگا" لە دەرھێنانی خەیبەر رەفیق. . - خەڵاتی باشترین فیلمی ناوخۆیی بەخشرایە فیلمی "رۆژێک لە رۆژان لە کوردستان" لە دەرھێنانی ژینۆ ھادی. . - خەڵاتی داوەرانی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتەفیلمی ‏(Asmnina)  لە دەرھێنانی دێکێل بێرێنسن. . - خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی نێودەوڵەتی بەخشرایە کورتە فیلمی  (Unlike today)  لە دەرھێنانی ئەسترید مێنزڵ. . - خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتی بەخشرایە دۆکیۆمێنتاری (Terra) لە دەرھێنانی (Julian Kushnarinko) . . - خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری ناوخۆیی سنەوبەری ئاڵتونی بەخشرایە دۆکیۆمێنتەری "دیالۆگ" لە دەرھێنانی سەلیم یڵدز. . - خەڵاتی سنەوبەری ئاڵتونی بۆ باشترین فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (A tale of 3 sisters) لە دەرھێنانی ئەمین ئاڵپەر. . - خەڵاتی باشترین دەرھێنەری فیلمی درێژ بەخشرایە رەزا میرکەریمی دەرھێنەری فیلمی قەسری شیرین. . - خەڵاتی باشترین سیناریۆ بەخشرایە فیلمی (Parasite). . - خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Camere Ebuzziya) لەفیلمی (A tale of 3 sisters). . - خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە ئەکتەر (Victor zhusti) لە فیلمی (The Delegation). . - خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بەخشرایە فیلمی (The mute) لە دەرھێنانی (Bartosz Konopka). . - خەڵاتی داوەران بۆ فیلمی درێژ بەخشرایە فیلمی (Screwdriver) لە دەرھێنانی (Bassam Jarbawi). .