گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕى دراوەکانى هەرێم بە دابەزینى لیرەى تورکى کرایەوە

2019.10.08 - 10:59
بازاڕى دراوەکانى هەرێم بە دابەزینى لیرەى تورکى کرایەوە
ناس کورد – نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و نرخی لیرەی تورکی نزم بووەتەوە. . فەرید محەممەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2019 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 120 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کراوە". . نرخی  100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 10  هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت  و نرخی 100  لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 450  دینارە. . ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە 100 لیرەی تورکی بەرانبەر بە 21 هەزار و 500 دينار بوو، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکەی تڕەمپەوە لە تورکیا نرخی لیرە بەڕێژەی 1.59 بەهاکەی لەدەستدا. . هاوکات نرخی 100 یۆرۆ بە 132 هەزار دینار، هەروەها نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش بە 146 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە کرابوو. .