گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتیی شاندێکی دیبلۆماسی و ئابوری دەکات

لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغداد و هەولێر کۆبوەوە

2019.10.07 - 22:19
لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغداد و هەولێر کۆبوەوە
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ڕوسیا زنجیرەیەک سەردانی بۆ عێراق و هەریمی کوردستان ئەنجامدا، کە سەرۆکایەتیی شاندێکى دیبلۆماسى و ئابورى دەکرد. , ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2019، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە عێراق و سەردانی بەغداد و هەولێری کرد، خۆی و شاندەکەى لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێم کۆبوونەوە. , سێرگی لاڤرۆڤ لە بەغداد بە جیا لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقیشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. , وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتى: "زۆر خۆشحاڵین لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان، کە لە بەرژەوندی ئەواندایە و پشتیوانی لێ دەکەن". , لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد: "باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عێراق کاریگەریان دەبێت لەسەر گەشەکردنی ڕەوشی ئابوری و مۆسکۆ لێی سودمەندەبێت". , وەزیرەکەى دەرەوەى لەبارەى پەیوەندییەکانى وڵاتەکەى لەگەڵ عێراق وتى، لەگەڵ عێراق لەسەر ئەنجامدانی چەند بۆندێکی بازرگانی وتووێژیان کردووە، لەونێوەندەشدا پشتیوانى ڕوسیاى دەربڕیوە بۆ حکومەتی عیراق لەڕێی فرۆشتنی چەکەوە بە وڵاتەکە. , دوای ئەو سەردانەش سێرگی لاڤرۆڤ، ئێوارەى ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و مەسعود بارزانى کۆبوەوە. , لاڤرۆڤ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی و ئابوری ڕوسیا، ئەو سه‌ردانەی عێراقی ئەنجامداوە، ‌گه‌رچی بڕیاربوو چه‌ند ڕۆژێک له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام بەهۆی نالەبارى ڕه‌وشی ئه‌منییه‌وه‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ یه‌ک ڕۆژ کورت کرده‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ مۆسکۆ. , ,