گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: ئامادەین شوێنی سوپای ئەمریکا پڕبکەینەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا

2019.10.07 - 20:26
ئێران: ئامادەین شوێنی سوپای ئەمریکا پڕبکەینەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ جێگرتنەوەی سوپای ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەربڕی. , ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "سوپای ئەمریکا و ئەمریکییەکان جێگایان لە سوریا و نییە، دەبێت لە تەواوی ئەو وڵاتە بکشێنەوە، چونکە ئەوە خاکی ئەوان نییە و ئەوان داگیرکەرن لەوێ". , جەواد زەریف باسی لەوەشکردووە: "هێزەکانی ئێمە ئامادەن بچنە ئەو ناوچانەی کە سوپای ئەمریکا لێی کشاوەتەوە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئارامی ناوچەکە بپارێزین، ئامادەشین چارەسەری ئەو گرژیانە بکەین کە لەنێوان تورکیا و هێزە چەکدارە کوردییەکان هەیە". , لەبارەى کێشەکانى سوریا و چارەسەر بوونیان، زەریف دەڵێت: "کێشەکانی سوریا چارەسەر نابن و ئەو وڵاتە ناگاتە ئاشتی تاوەکو بەتەواوەتی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر کۆتایی پێ نەیەت و ڕێز لە سەروەری و خاک و گەلی سوریا نەگیرێت". , ئەو قسانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دوشەممە، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکای لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند، ئەوەش بە داگیرساندنى گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان وەسفکرا. , ,