گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژاڤا، قەڵغانی مرۆیی

2019.10.07 - 17:51

بیروڕا- شێرکۆ کرمانج بەرگری و بەرخۆدان لە ڕۆژاڤا و لە سەرتاسەری کوردستان تاکە ڕێگەی پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی ترەمپ و ئەردۆگانە. بەرخۆدان دەبێتە مایەی دروستبوونی دەنگگەلی وا لە ئەمریکا و ئەوڕوپا کە ئەگەری ھەیە ترەمپ ناچار بە پەشیمانبوونەوەو سەرلەنوێ زەمانەتکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بکات بۆ ڕۆژاڤا. , وەک چۆن پارساڵ وەزارەتی بەرگری و کۆنگرێسی ئەمریکی ترەمپیان پەشێمان کردەوە ئەمجارەش ئەو ئەگەرە ھەیەو بەھێزیشە. خەڵکی کوردستان بە گەورەو بچوکی، بە ژن و پیاوی پێویستە ھاوکاری ڕۆژاڤا بن. ئەمانەی خوارەوە دەکرێت ھەندێک ستراتیجی کورتمەوداو درێژمەودا بن: , یەکەم، دروستکردنی قەڵغانی مرۆیی، درع البشری، لە پێش سوپای تورک لە سەر سنوری ڕۆژاڤا بە بەشداری کوردستانیان لە ھەر شوێنێک بن. , دووەم، خۆپیشاندانی ملێونی لە ھەموو شارەکانی کوردستان ھەر لە کرماشان تا دیاربەکر. , سێیەم، خۆپیشاندان لە پایتەختەکانی ئەوڕوپا. , چوارەم، مانگرتنی بەردەوام، داکوتان و چادر ھەڵدان، لە برۆکسل لە پێش بارەگای پەرلەمانی ئەوڕوپا و کۆشکی سپی یان کۆنگرێسی ئەمریکی لە واشنتۆن. , پێنجەم، لۆبیکردن لە ھەموو پایتەختەکانی دنیا بەمەبەستی فشارخستنە سەر حکومەتەکانی ئەوڕوپا و ئەمریکا. , شەشەم، سەردانیکردنی ئەندام پەرلەمانی ناوچەکەت لە حکومەتی نیشتیمانی ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژیت. , حەفتەم، پشتیوانی شەڕڤانان لە ڕۆژاڤا بەشێوەی ماددی و مەعنەوی بەھەر شێوەیەک کە لە تواناتدایە. , ھەشتەم، فشار خستنە سەر دەسەلاتدارانی ھەرێم و حیزب و لایەنەکان کە ھەموو ھەوڵ و تەقەلای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ڕێگریکردن و شکستپێھێنانی ھەوڵەکانی تورکیا. , ئەمانە ھەموویان گرنگن بەڵام گرنگیدان بە دروستکردنی قەڵغانە مرۆییەکە واچاکە ئەولەویەتی پێبدرێت. لەپاڵئەمانە ھەر شتێکی دیکە بە خۆت بە چاکی دەزانیت ھەقوایە درێخی لێ نەکەیت چونکە لەباربردنی ڕۆژاڤا لەناوچوونی کورد و کوردستانی بەدوادادێت. , ,