گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنەکەى بەبەرد کوشتووە کە هێشتا زیندوو بووە

دانپێدانانى ئەو کەسەى خێزانێکى پێنج کەسى لە هەولێر کوشت

2019.10.07 - 15:20
دانپێدانانى ئەو کەسەى خێزانێکى پێنج کەسى لە هەولێر کوشت
ناس کورد-   ئاسایشی هه‌ولێر دانپێدانانی ئەو کەسەى بڵاوکردەوە کە كه‌ رۆژی دووى ئەم مانگە خێزانێكی پێنج كه‌سی له‌ گوندی پیڕه‌ڕه‌شی شاری هه‌ولێر كوشت. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى ئاسایش، ئەو کەسەى ئەندامانى خێزانەکەى کوشتووە ناوى فەرەیدون کەریمە و دواتر تەرمی قوربانییەکانی بەجێهێشتووە، زیاتر لە دوو ساڵە، په‌یوه‌ندیی دراوسێیەتی لەگەڵ (بسام حسین رسوڵ) ناسراو بە (هەیسەم) هەبووە، نزیکەی مانگێکیشە ساردی کەوتبووە نێوانیان. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئیوارەی 2/10/2019 تاوانبار بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، ئەو خێزانەی بردووە بۆ پیاسەکردن، پاشان دەمەقاڵێ لە نێوان تاوانبار (فه‌رەیدون) و (هەیسەم)ـی قوربانی دروستبووە، لە ئەنجامدا تاوانبار بە چەکی کڵاشینکۆف (هەیسەم)ــی کوشتووە، پاشان دەستڕێژی لە هاوسەرەکەی هەیسەم بەناوی (سوالین محمد نزیر) کردووە، ئینجا هەر سێ منداڵەکەی (حسین 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەمەد 5 ساڵ)ــی کوشتووە. . بە پێی ڕاگەیەنراوەکە"سوالین هێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێن ساردانە بە بەرد کوشتوویەتی". . ئەوەش خراوەتەڕوو، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر،  یەک رۆژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی قوربانییەکانی دۆزیوەتەوە، هەمان رۆژیش تاوانبار دەستگیرکراوە و بەپێی رێککارە یاساییەکان لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراون و که‌یسەکە ره‌وانه‌ی دادگا کراوه".