گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: کورد شەڕى بۆمانکرد بەڵام پارەی زۆرمان پێدان

2019.10.07 - 15:10
ترەمپ: کورد شەڕى بۆمانکرد بەڵام پارەی زۆرمان پێدان
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "کورد شەڕى بۆمان کرد بەڵام پارە و پێداویستییەکی زۆرمان پێداوون بۆ ئەو کارە، چەند دەیەیە کوردەکان شەڕی تورکیا دەکەن، بەڵام نزیکەى سێ ساڵە من وەستاندوومە." . لەدوای کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و پێدانی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە ڕۆژئاوا، ترەمپ لە چەند تویتێکدا دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەو "شەڕە گاڵتەجاڕییە بێکۆتاییە" بهێنین و سەربازەکانمان بگەڕێنینەوە نیشتمان، ئێمە لە شوێنێک شەڕ دەکەین کە سودی بۆمان هەبێت، ئێمە تەنها بۆ بردنەوە شەڕ دەکەین." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "تورکیا، ئەوروپا، سوریا، ئێران، عێراق، ڕوسیا و کوردەکان پێویستە ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە و ئەوەش کە دەیانەوێت چی لەو داعشە دەستگیرکراوەکان بکەن چونکە (دراوسێکانیان) چەندین ساڵە شەڕی داعش دەکەن و دوژمنایەتی دەکەن." . نوسیویەتی، "(داعش) حەوت هەزار میل لە ئێمەوە دورە و ئەگەر لە دەوروبەری ئێمە دروستبێتەوە دایدەمرکێنینەوە."   https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1181172462291243008?s=20   .