گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لیڤەرپوڵ ماوەی پێکانەکەی محەمەد سەڵاحی ڕاگەیاند

2019.10.07 - 14:41
لیڤەرپوڵ ماوەی پێکانەکەی محەمەد سەڵاحی ڕاگەیاند
ناس کورد-   یانەی لیڤەرپول لەسەر پێکانەکەی محەمەد سەڵاح رایگەیاند، پێکانەکەی سەخت نییە و پێدەچێت دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان چاکبێتەوە. . شەوی ڕابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیستەر سیتى، محەمەد سەڵاح توشی پێکان بوو، بەناچاری یاریگای جێهێشت، ئەوەش ترسێکی زۆری لای هاندەرانی لیڤەرپوڵ دروستکرد. . لەوبارەیەوە ئەمڕۆ دوشەممە یانەی لیڤەرپوڵ لە رونکردنەوەیەکدا دڵنیایی داوە بە هاندەرانی یانەکە کە پشکنینی پزیشکی بۆ سەڵاح کراوە و توشی پێکانێکی سەخت نەبووە، پێشبینیش دەکەن دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەستێرە میسرییەکە بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان. . سەڵاح بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی میسر دوورخراوەتەوە و پێدەچێت بۆ یارییەکەی یانەکەیان بەرامبەر مان یونایتد ئامادەبێت، کە لیڤەرپوڵ پێویستییەکی زۆری بەو ئەستێرەیەی یانەکەیەتی، چونکە بۆ نۆیەمین بردنەوەی لەسەریەک یاری دەکات.