گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایی وەڵامی نییە و و پەرلەمانتارانیش نازانن.. بە ناڕاستەوخۆ وتیان باسی موچە مەکەن

2019.10.07 - 10:06
وەزارەتى دارایی وەڵامی نییە و و پەرلەمانتارانیش نازانن..  بە ناڕاستەوخۆ وتیان باسی موچە مەکەن
ناس کورد- تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم و وەزارەتى دارایی به‌ فه‌رمى هۆكارى دواكه‌وتنى پێدانى موچه‌ى پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌ته‌كانى ترى ڕووننه‌كردووته‌وه‌، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش دەیانەوێت "به‌دواداچوونى" بۆ بکەن. . دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، 6ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، بڕیاربوو دابەشکردنی موچه‌ى مانگى ته‌موزى وه‌زاره‌ته‌كان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێبکات، به‌ڵام موچه‌كه‌ نه‌درا و بۆ كاتێكى نادیار دواكه‌وتووه‌ بێ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایى ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ بده‌ن. . هەر لە ڕۆژی دواکەوتنییەوە، ناس کورد بە بەردەوامی هەوڵیداوە پەیوەندی بە وەزیر و وتەبێژی وەزارەتى دارایی بکات بەڵام هیچکامیان وەڵامی پەیوەندییەکان نادەنەوە و هیچ ڕونکردنەوەیەکیشیان لەبارەى دواکەوتنەکەیەوە نییە. . زیاتر لەوەش، ناس کورد پەیوەندی بە چەند ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی کوردستانەوە کرد بەڵام سەرجەمیان ئاگاداری هۆکارەکەى نەبوون و بە ناس کوردییان وت کە ئەمرۆ "بەدواداچوونی بۆ دەکەن." . عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به‌دواداچوون بۆ دواكه‌وتنى موچه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و دواكه‌وتنى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى تر ده‌كه‌م و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كه‌م." . هەر لەبارەى دواكه‌وتنى موچەى وەزارەتى پێشمەرگە، كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە میدیای حزبەکەى ڕاگەیاند، "پێدانى موچه‌كه‌ دواخراوه‌ و به‌ ناڕاسته‌وخۆش وتراوه‌ جارێ باسى موچه‌ مه‌كه‌ن" بەڵام ناوبراو باسی لە وردەکارییەکەى نەکردووە.