گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستى خامنەیی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق.. دوژمنان شکستیان هێنا

2019.10.07 - 09:29
یەکەم هەڵوێستى خامنەیی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق..  دوژمنان شکستیان هێنا
ناس کورد- عه‌لى خامنه‌یى، ڕابه‌ڕى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ڕایگەیاند، "دوژمنان هه‌وڵیاندا فیتنه‌ و ئاژاوه‌ له‌ عێراق هه‌ڵبگیرسێنن، به‌ڵام شكستیان هێنا و له‌ پیلانه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نابن." . لە یەکەم لێدوانی لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراق، عەلی خامنەیی تویتێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێران و عێراق دوو میله‌تن دڵ و ده‌روونیان پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن و خۆشته‌ویستى خودا و ئیمامى حوسێن كۆیانده‌كاته‌وه‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژ پته‌وتر ده‌بێت." . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژى ڕابردوودا، خۆپیشاندانه‌كانى ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانى عێراق بۆ داواکردنی "خزمه‌تگوزارى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى" سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه‌ و توندوتیژی لێکەوتەوە و هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز دەیانەوێت بڵاو بە خۆپیشاندانەکان بکەن. . بەگوێرەى دواین ئاماریش کە وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی شەش ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراقدا، 104 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و هەروەها زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون.