گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا هێرش دەکاتەسەر ڕۆژئاوا.. کۆشکی سپی: بەشداری ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا ناکەین

2019.10.07 - 08:24
تورکیا هێرش دەکاتەسەر ڕۆژئاوا.. کۆشکی سپی: بەشداری ئۆپراسیۆنەکەى  تورکیا ناکەین
ناس کورد- کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەشداریی و پشتگیری ناکات لەو ئۆپراسیۆنەى کە تورکیا دەیەوێت لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا) ئەنجامی بدات. . ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی کە ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2019، دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە و دەڵێت، "هێزەکانى ئەمریکا لەدوای تێکشکاندنی خەلافەتی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە (ڕۆژئاوا) نامێنێتەوە." .

لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، "تورکیا بەرپرسیار دەبێت لە هەموو چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە و ئەوانەشی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون."

.
شەوی ڕابردوو، ترەمپ و ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تاوتوێی "ناوچەى ئارام"ـیان کرد لە ڕۆژهەڵاتی فورات، دوای پەیوەندییەکەش ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتى کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "ئامانجی دروستکردنی ناوچەى ئارام لە سوریا پاککردنەوەى سنورەکانە لە چەکدارە تیرۆرستەکان و گەڕانەوەى ئاوارەکانە بۆ وڵاتەکەیان."
  ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و وشکانی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوا) ڕاگەیاند.
. ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە ئەنقەرە وتی،"ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه‌ و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واو كردووه‌، رێنمایی پێویستمان داوه‌، كاتی بڕیاردان و ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه‌ هێنده‌ نزیكه‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ و سبەینێیە، هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ و هه‌میش له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
  .