گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆکەر ستایشکردنى خراپەکارێک یان شاکارێکى سینەمایی؟

2019.10.06 - 22:45
 جۆکەر  ستایشکردنى خراپەکارێک یان شاکارێکى سینەمایی؟
ناس کورد- پاش چەند کاتژمێرێک لە نمایشکردنی فیلمی جۆکەر لە هۆڵەکانی سینەما لە جیهاندا، هەوادارانی فیلمەکە هۆشداریاندا لەوەی "فیلمەکە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ئەو کەسانەی کە کێشەی درونییان هەیە". , سەرەڕای ئەوەی خواکین فیۆنێکس، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیوود ڕۆڵەکەی بەشێوەیەکی بێوێنە نواندووە وەک ڕەخنەگران و سینەماکاران ستایشیان کردووە، بەڵام فیلمەکە لەکاتی نمایشکردنیدا نەبوەتە هۆی سەرسامبوونی هەوادارنی فیلم، بەشێک لە ڕەخنەگرانی بواری سینەما هۆکاری ئەوە دەگێڕنەوە بۆ تاریکی و ڕەنگی ڕەش کە زۆربەی دیمەنەکانی فیلمەکەی داگیرکردووە، هەروەها گۆڕانی کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە لە کەسێکی ئاساییەوە و بۆ کەسێکی تۆڵەسێنەر، کە ئەوەش بینەرانی توشی خەمۆکی کردووە. , بەگوێرەی ماڵپەڕی Rotten Tomatoes تایبەت بە سینەما، هەڵسەنگاندنی فیلمەکە لە ئەنجامی ڕاپرسییەکی مەیدانیدا لەنێو هەوادارانی ڕێژەی 69% بەدەستهێناوە، ئەمەش ئەوە کەسانەی توشیى شۆک کردووە کە تائێستا فیلمەکەیان نەبینیوە، چونکە ستایشەکانى پێش نمایشکردنى زۆر زیاتر بوون. , فیلمی جۆکەر، بەوە پۆڵێنکراوە، لەو فیلمانەیە کە بۆ کەسانی گەورە دروستکراوە، نابێت منداڵان و هەرزەکاران تەماشاى بکەن، بەو پێیەی کە ژمارەیەکى زۆری دیمەنی توندووتیژی تێدایە و پلەى ئاڕى وەرگرتووە کە بۆ فیلمە قێزەون و ترسناکەکان ئەو پۆلێنە دادەندرێت. , فیلمى جۆکەر 55 ملیۆن دۆلار بودجەى دەرهێنانەکەى بوە، بەگوێرەی هەواڵێکی بۆکس ئۆفیسیش، نمایشکردنی جۆکەر لە جیهاندا توانیویەتی 234 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە. , فیلمەکە پێش ئەوەی لە هۆڵەکانی سینەما نمایشبکرێت لە 4ی ئۆکتۆبەر، لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی نمایشکرا، وەک ڤینیسیا، تۆرێنتۆ، نیویۆرک، هامبۆرگ و زیوریخ. , ,