گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بۆ ناس کورد: ڕێگای هەولێر-کەرکوک دانەخراوە

2019.10.06 - 21:56
فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بۆ ناس کورد: ڕێگای هەولێر-کەرکوک دانەخراوە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک رەتیکردەوە، ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و پارێزگای کەرکوک داخرابێت و دەڵێت، هاتوچۆ ئاساییە. , سەعد حەربیە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر و کەرکوک  کراوەیە، بە هیچ شێوەیەک دانەخراوە". , ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشى وت: "هیچ هۆکارێک لە ئارادا نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێگایە دابخرێت، لە ئێستاشدا هاوڵاتییان زۆر بە ئاسایی هەر وەک پێشو ئەو ڕیگایە بەکاردەهێنن". , وتەکانى سەعد حەربیە لەکاتێکدا، ئەمڕۆ لە هەندێ میدیا و پەڕەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باس لەوە کرا کە ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر داخراوە، بەهۆکارى تێکچوونى بارودۆخى شارەکانى ناوەڕاست و خواروى عێراق. , ,