گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران دەیانەوێ بگەنە گۆڕەپانى تەحریر

2019.10.06 - 19:25
خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێکردەوە و خۆپیشاندەران دەیانەوێ بگەنە گۆڕەپانى تەحریر
ناس کورد – سەرلەنوێ ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە نزیک شەقامەکانی زەعفەرانیە و شەقامەکانی چوار دەوری گۆڕەپانی تەحریر، خۆپیشاندان  دەستی پێکردەوە. . بەگوێرەى میدیاکانى عێراق، خۆپیشاندەران دەیانەوێت بگەنە گۆڕەپانی تەحریر کە نزیکترین ناوچەیە لە ناوچەی سەوزی بەغداوە. . بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان زۆر بەتوندی ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و تەقەیان لێکردوون. . لەرۆژى (سێشەممە)ى رابردوەوە لە شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق خۆپیشاندان دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران داواى چاکسازى و دابینکردنى هەلى کار دەکەن. . بەگوێرەى دواین ئاماریش کە وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوى کردەوە لە خۆپیشاندانەکانی پێنج ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی عێراقدا، 104 کەس لە خۆپیشاندەران کوژراوون و هەروەها زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندار بوون. . هاوکات هەر ئەمڕۆش فەلاح جەزائیری پارێزگاری بەغداد دەستیلەکارکێشایەوە و ئەنجومەنی پارێزگاش دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرد. . هەروەها بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کارەکانی ئەنجومەنی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق هەڵپەسارد. https://twitter.com/QCC1C/status/1180808365338963968 .