گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێتواته‌، ته‌رمى ژنێكى حەڤدە ساڵ به‌هه‌ڵواسراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌

2019.10.06 - 15:31
بێتواته‌، ته‌رمى ژنێكى حەڤدە ساڵ به‌هه‌ڵواسراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایه‌وه‌
ناس کورد- له ناحیه‌ى بێتواته‌ى قەزاى ڕانیه،‌ ته‌رمى ژنێكى حه‌ڤده‌ ساڵان له‌نێو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به‌هه‌ڵواسراوى دۆزرایه‌وه‌، پۆلیس لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکەن و دۆسیەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە. . شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند "سەرلەبەیانى ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌،6ى ئۆكتۆبه‌رى 2019) ته‌رمى ژنێك به‌هه‌ڵواسراوى له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌ ناحیه‌ى بێتواته‌ى سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى ڕانیه‌ دۆزرایەوە". . وتیشى، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نى حەڤده‌ ساڵانه‌ و هاوسه‌ر و دوو منداڵیشى هه‌یه‌ و هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانیشى تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و‌ له‌ئێستادا پۆلیس سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورده‌ و له‌نزیكترین كاتدا ڕوونكردنه‌وه‌ى ورد له‌باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین. . له‌ وه‌ڵامى بوونى سكاڵاكه‌ر له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌، شۆڕش ئیسماعیل وتى "هێشتا له‌سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورداین و بوونى سكاڵاكه‌ر و تۆمه‌تبارى كه‌یسه‌كه‌ و ورده‌كارى زیاتر دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین". .