گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمپانیای پترۆڵی چینی لە ئێران کشایەوە

2019.10.06 - 14:48
کۆمپانیای پترۆڵی چینی لە ئێران کشایەوە
ناس کورد – وەزیرى نەوتى ئێران کشانەوەى کۆمپانیای پترۆڵی نیشتمانی چینی لە پەرەپێدانی کێڵگەی پارس لە باشوری ئێران، راگەیاند. .   ئەمڕۆ (یەکشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2019)، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لەوتارێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرپرسانی کۆمپانیای پتڕۆڵی نیشتمانی چینی لە کێڵگەی پارسی باشور کە کێڵگەیەکی هاوبەشی ئێران و قەتەرە، کشاوەتەوە. . زەنگەنە روونیکردۆتەوە، کشانەوەى کۆمپانیاکە لەکاتێکدایە دە قۆناغی لە پەرەپێدانی کێڵگەکە تەواوکردووە بەڵام لە قۆناغی یانزەهەمیندا کشاوەتەوە. . وەزیری نەوتی ئێران، وتوشیەتى "هەموو ڕێگایەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەمان دەگرینە بەر و ئێران بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی نەوت بۆ دەرەوە". . کێڵگەی پارس دەکەوێتە باشوری ئێران و یەکێکە لە کێڵگە گەورەکانی گاز و هەردوو وڵاتی ئێران و قەتەر بە هاوبەشی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن و تاوەکو ئێستا دە قۆناغی کارکردن لەو کێڵگەیە تەواوکراوە. .