گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەى نیشتەجێ بوون بۆ هەژاران دروستدەکرێت

حکومەتى عێراق زنجیرەیەک بڕیارى نوێی دەرکرد، موچە بە بێکاران و دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

2019.10.06 - 11:14
حکومەتى عێراق زنجیرەیەک بڕیارى نوێی دەرکرد، موچە بە بێکاران و دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت
ناس کورد- ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لەکۆبوونەوەیەکى نائاساییدا زنجیرەیەک بڕیارى دەرکرد، وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکانى خۆپیشاندەران و داواکەى مەرجەعیەتى باڵاى شیعەکان. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى، بڕیارى یەکەم تایبەتە بە کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن بۆ پێدانى زەوى نیشتەجێبوون بەو کەسانەى تواناى داراییان سنوردارە لە پارێزگاکانى خۆیان. . بەپێی بڕیارى دووەم، 17 هەزار یەکەى نیشتەجێ بوون لە پارێزگاى بەسرە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە تواناى داراییان سنوردارە، بەمەرجێک لە مانگێک تیپەڕنەکات. . بڕیارێکى دیکە تایبەتە بە ئامادەکردن و جێبەجێکردنى بەرنامەى نیشتیمانى بۆ نیشتەجێکردن، لەرێگەى دروستکردنى 100 هەزار یەکەى نیشتەجێبوون و دابەشکردنى بەسەر پارێزگاکاندا، ئەولەویەتیش بۆ پارێزگا هەژارنشینەکانە. . ئەنجومەنى وەزیران لە بڕیارێکى دیکەدا پارێزگارەکانى پابەندکردووە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنى ناوى خێزانە هەژارەکان و بەرزکردنەوەیان بۆ ئەنجومەنى وەزیران لەماوەى دوو هەفتەدا. . هەروەها وەزارەتى دارایی پابەندکراوە بەزیادکردنى پارەى تایبەت بە سندوقى نیشتەجێ بوون لەرێگەى قەرزەوە بۆ دروستکردنى یەکەى نیشتەجێ بوون. . بەپێی بڕیارێکى دیکە، 150 هەزار کەس کە تواناى هیچ کارێکیان نییە مانگانە 175 هەزار دیناریان وەک موچە بۆ دەبڕدرێتەوە بۆ ماوەى سێ مانگ. . لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگەى بە بازاڕکردن لە ناوچە بازرگانییەکانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە دروستدەکرێن لەماوەى سێ مانگدا. . هەر بەپێی بڕیارەکان، بەرنامەیەک بۆ راهێنان و ئامادەکردنى بێکاران بۆ کارکردن ئامادە دەکرێت، بەجۆرێک 150 هەزار دەرچووى زانکۆ و پەیمانگاکان لەخۆ بگرێت و مانگانە 175 هەزار دیناریان بۆ ماوەى سێ مانگ پێدەدرێت. . هەروەها وەزارەتى بەرگریى دەرگا بۆ گەنجانى تەمەن 18-25 ساڵ دەکاتەوە تا دایان بمەزرێنێت و وەزارەتى پەروەردەش ڕێوشوێنى پێویست دەگرێتە بەر بۆ گرێبەست لەگەڵ وانەبێژان. . لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتى کشتوکاڵ راسپێردراوە بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنەکانى لێخۆشبوون لە پارەى تایبەت بە بەکرێی گرتنى زەوییە کشتوکاڵییەکان. . لە بڕیارێکى دیکەدا باس لەوە کراوە کە قوربانیانى خۆپیشاندانەکان و دەزگا ئەمنییەکان یاسا بەرکارەکان دەیانگرێتەوە و ماف و ئیمتیازاتیان پێدەدرێت. وەزارەتى تەندروستیش راسپێردراوە چارەسەرى بریندارەکان بکات و تێچووى ئەستۆیان لەناوەوە یان دەرەوەى وڵات بگرێتە ئەستۆ.