گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئابووری عێراق و ناسەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی

2019.10.06 - 09:10

بیروڕا-مەسعود حەیدەر داھاتی عێراق لە ساڵی 2003تا 2019 نزیکەی ھەزارو سەد ملیار دۆلار بووە( واتا یەک ترلیۆن و سەد ملیار دۆلار)، دوو سەد ملیار دۆلاری بۆ خەرجی وەبەرھێنان ( استثماري) خەرج کراوە( دزراوە)، نزیکەی دوو سەدو دە ملیار دۆلاری لە رێگای مەزادی عوملەی بانکی مەرکەزی رۆشتۆتە دەرەوەی ووڵات و کەس نازانێ بۆ کوێ رۆشتووە. . لە دوای سالی 2003 ەوە حزبەکانی عێراق سالانە نزیکەی 150 ھەزار کەسیان دامەزراندووە بەبێ پلان و زیاتر لە ھەشت ملیۆن کەس لە عێراق مووچە وەردەگرێت و دامودەزگاکانی دەولەت خراپترین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. مەزەندە دەکرێت نزیکەی یەک ملیۆن بندیوار ھەیە لە عێراق کە ساڵانە دە ترلیۆن دینار مووچەکەیانە. لە ساڵی 2019دا 52٪‏ خەرجی عێراق بۆ موچەیە، خەرجی سیادی و حاکمەش حیساب بکرێت، ھیچ خەرجیەک نامێنێ بۆ وەبەرھێنان. . ئەوانەی ئابوری عێراقیان بەم رۆژە گەیاند ھەموو حزبە سیاسی و سەرکردەکانی عێراقن و سەرۆکی حکومەتی ئێستا عادل عبدالمھدی ھاتۆتە سەر ئابوریەک روو لە رووخانە ئەگەر فریای نەکەوێ. بە پشتیوانیکردنی گەلانی عێراق لە حکومەتەکەی و بریاردان بۆ ئامانجی کورت مەوداو مامناوەندو دوورمەودا دەتوانرێت رەوشەکە بەرەو باشی بجولێنرێت. ئەگەرنا لە دوورمەودا سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە عێراق تێکدەچێت و پشێوی کۆمەڵایەتی دێتە کایەوەو ئاسایش لە ووڵات نامێنێ. . دەبێ ئەم خۆپیشاندانانە ھەلێکی گونجاو بن بۆ سەرۆک وەزیران بۆ گرتنە دەستی رکێفی دەسەڵاتی فعلی و ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری بەو تێروانینەی کە خۆی ھەیەتی و لە کارنامەی حکومەتەکەی ئاماژەی پێکراوە. . روخانی حکومەتی عەبدولمەھدی عێراق دەخاتە نێو گێژاوی ململانێ ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانەوە و تونێلێکە لە ئایندەی نزیک ئەو سەری دیار نابێت و ھەموو گەلانی عێراق زەرەمەند دەبن.