گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕووداوێکی دەگمەندا ژنێکى کورد لە تەمەنی 50 ساڵیدا منداڵی بوو

2019.10.05 - 22:50
لە ڕووداوێکی دەگمەندا ژنێکى کورد لە تەمەنی 50 ساڵیدا منداڵی بوو
ناس کورد- لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە سنوری ڕاپەرین ژنێکی تەمەن 50 ساڵ منداڵی بوو و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕینیش ئاماژەی بەوەکرد "دەیان ساڵە ئەو خێزانە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان نەبوو". . ئەمڕۆ (شەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2019)، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئاماژەى بەوە کرد ، کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سنورەکەیان ژنێکی تەمەن 50 ساڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە منداڵی بووە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو خێزانە ماوەی دەیان ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە و منداڵیان نەبووە، بەڵام ئێستا کە ژنەکە تەمەنی 50 ساڵە یەکەم منداڵیان بووە. . بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە ئافرەتەکە نەخۆشی دڵ و فشاری خوێنی هەبووە، بەڵام لەئێستادا تەندروستی خۆیی و منداڵەکەشی جێگیرە.   .