گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى بەشدارینەکردنى (پەیکەرى دڵ) لە فێستیڤاڵە سینەماییەکەى سلێمانى روونکردنەوە دەدرێت

2019.10.05 - 22:22
لەبارەى بەشدارینەکردنى (پەیکەرى دڵ) لە فێستیڤاڵە سینەماییەکەى سلێمانى روونکردنەوە دەدرێت
ناس کورد- بەرپرسی هونەری چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی هۆکاری بەشدارینەکردنی فیلمی "پەیکەری دڵ" لە فێستیڤاڵەکەدا ئاشكرادەکات و ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر ئەوان ڕێوڕەسمی سەر فەرشی سوریان بۆ فیلەمەکەیان کردبێت ، پێویستیان بەوەنیە بچنە فێستیڤاڵەوە". . دوای ئەوەی لەنێو ئەو فیلمانەی کە لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی دانراون بۆ نمایشکردن، فیلمی "پەیکەری دڵ" نەبیندرا و بەختیار ساڵح، پڕۆدیوسەری فیلمەکە ڕایگەیاند "فیلمەکەیان پێشنیاز کردبوو بۆ فێستیڤاڵەکە، بەڵام ئامادەنەبوون بیخەنە پێشبڕكێوە و وتویانە تەنها نمایشی دەکەین، ئەوانیش بەوە ڕازی نەبوون". . دانەر عومەر، بەرپرسی هونەری فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانى  رەتیکردەوە فیلمی (پەیکەری دڵ)یان بۆ ئەوان ناردبێت تا ئەوان بڕیار بدەن وەریبگرن یان وەرینەگرن. . بەرپرسی هونەری چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر ئەوان ڕێوڕەسمی سەر فەرشی سوریان بۆ فیلمەکەیان کردبێت، ئیتر پێویستیان بەوە نیە بچنە فێستیڤاڵەوە،چونکە ئەرکی فێستیڤاڵ ئەوەیە بیخاتە سەر فەرشی سوور و مەراسیمی تایبەتی بۆ بکات. . فیلمی پەیکەری دڵ، تەنها لەماوەى دوو مانگى نمایشیدا، نزیکەى 80 هەزار بینەری هەبوە، بەوەش بوە یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردی کە بەو ڕێژەیە بینەرى هەبووبێت. .