گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باندێکی شەش کەسی بە 15 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران

2019.10.05 - 18:15
باندێکی شەش کەسی بە 15 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمى کوردستان، دەستبەسەرداگرتنى زیاتر لە 15 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەرى لەجۆرە ماددەیەکی هۆشبەری زۆر ترسناک راگەیاند کە یەکەمجارە هاوردەی هەرێم دەکرێت. . لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی هەرێم  ئاماژەى بەوە کرد، لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران  شەش تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە یەکێکیان ئافرەت بووە و بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان لە ناو جانتا و جلوبەرگدا شاردووەتەوە و ویستوویانە هاوردەی هەرێمی بکەن. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو شەش تۆمەتبارە بڕی 15 پازدە كیلۆ و 50 پەنجا گرام ماددەی ھۆشبەریان پێبووە و وەك باندێكی رێكخراو ئەو کارەیان کردووە. . بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان، روونیکردۆتەوە "ماددەکە لە جۆری "کتامین"ە کە ماددەیەکی زۆر ترسناکە و یەكەمجارە ڕەوانەی هەرێم بکرێت، ئێستاش تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراوون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە". .