گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى ڕێککەوتن لەسەر لێپێچینەوە لەوانەى تێوەگلاون لە توندوتیژیی

2019.10.05 - 14:22
بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى ڕێککەوتن لەسەر لێپێچینەوە لەوانەى تێوەگلاون لە توندوتیژیی
ناس کورد-   بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى کۆبوونەوە و ڕێککەوتن لەسەر لێپێچینەوە لەوانەى تێوەگلاون لە توندوتیژیی. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق و عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 ، کۆبوونەتەوە و تەئکیدیان کردەوە لەسەر لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تێوەگلاوەن لە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران. . هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە پێویستیان زانیوە داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران بەدیبهێنرێن و کە زامنی ژیانێکی شکۆمەندانە بکات بۆ گەنجان و ھاووڵاتییان. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە "بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدى جەختیان لە پارێزگاریکردن لە ئاسایش و سەلامەتی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکان کردووەتەوە، بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانبارانەی کە دەستڕێژی گولەیان کردووە بە ناو ئاپۆڕای خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا". . هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەسەر دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ رووداوەکانی ئەم دواییە، کە زامنی بەرژەوەندی گشتی و ئارامی وڵات بکات.