گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلاوی پڕۆژەیەکی چارەسەری خێرای بۆ بارودۆخی عێراق ڕاگەیاند

2019.10.05 - 14:02
عەلاوی پڕۆژەیەکی چارەسەری خێرای بۆ بارودۆخی عێراق ڕاگەیاند
ناس کورد – ئەیاد عەلاوی پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری دۆخی عێراق پێشکەش دەکات، دواى ئەو بارودۆخە نوێیەى بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە هاتووەتە ئاراوە. . ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە چوارچێوەی پرۆژەکەیدا ڕایگەیاندووە "دەبێت سەرجەم کوژراوانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بە شەهید هەژماربکرێن و لەسەر ئەرکی دەوڵەت چارەسەری بریندارانی خۆپیشاندەر و کارمەندە ئەمنییە بکرێت". . داواشیکردووە سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندەران ئازاد بکرێن و سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرەکانی دیکەش هەڵبوەشێنرێتەوە. . خاڵەکانی پڕۆژەکەی عەلاوی: . - بە شەهید هەژمارکردنی هەموو کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان. . - چارەسەرکردنی خۆپیشاندەر و کارمەندە ئەمنییە بریندارەکان لەسەر ئەرکی دەوڵەت. . - ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان. . - راگرتنی هەموو فەرمانەکانی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران. . - قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانی داراییان پێگەیشتووە. . - بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەران و پێدانیان وەک موچەیەکی مانگانە بەو کەسانەی بێکارن تا ئەوکاتەی کار دەدۆزنەوە. . - پەرلەمان و حزبەکان بە ئاشکرا دەسەڵاتی تەواو بدەنە سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی و گۆڕینی بەشێک لە وەزیر و بەرپرسە باڵاکان. . - هەموو ئەو کەسانەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون لەسەر کار لابدرێن. . - پێکهێنانی لیژنەی ناوبژیوانی، کە سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی گفتوگۆیان بداتێ و سەردانی شارەکان بکەن. . - سڕکردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی هاووڵاتییان تێیاندا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پێدانی دەسەڵات بە سەرۆک وەزیران بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ ئەگەر سەربازیش بن. . لە رۆژی 1-10-2019، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق سەریهەڵداوە، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵیان کرد.