گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسێکى ئێرانى: گروپێك ده‌ستگیركراوه‌ کە هەوڵیانداوە سیستانى تیرۆر بكه‌ن

2019.10.05 - 11:29
ئاژانسێکى ئێرانى: گروپێك ده‌ستگیركراوه‌ کە هەوڵیانداوە سیستانى تیرۆر بكه‌ن
ناس کورد-   ئاژانسێکى فەرمى ئێران لەزارى لوئه‌ى یاسرى، پارێزگارى نه‌جه‌فه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، گروپێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ چونه‌ته‌ ناو گه‌ڕه‌كێكى كۆنى نه‌جه‌فه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئایه‌تۆڵا سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق تیرۆر بكه‌ن. . ئاژانسى فارس نیوزى ئێرانى ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019  بڵاویکردووەتەوە، بەوتەى پارێزگارى نه‌جه‌ف چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵیانداوه‌ ئاڕاسته‌ى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كه‌ به‌ره‌و نوسینگه‌ى سیستانى ڕابكێشن و پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێبكه‌ن. . پارێزگارى نه‌جه‌ف باسى لەوەشکردووە، دوو كه‌سی دیکە پلانى بڕینى بانكه‌كانى نه‌جه‌ف و كوفه‌یانداوه‌  و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستگیركراون. . دوا به‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى له‌شارى نه‌جه‌فیش ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى فه‌رمى شاره‌كه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گژریى و ئاڵۆزى له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا دروست بوو و قوربانیشى لێكه‌وته‌وه‌. . دوێنێش له‌ وتارى هه‌ینیدا، نوێنه‌رى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كانى عێراق له‌شارى نه‌جه‌ف، داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى و سنوردانانى کرد بۆ توندوتیژیه‌كان.