گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بەرزبوونەوە

2019.10.05 - 11:06
ژمارەى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بەرزبوونەوە
ناس کورد-   کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراقى ڕایگەیاند، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکانى عێراق بۆ 73 کوژراو بەرزبووەتەوە. . ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، تا ئێستا 73 کەس بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە کوژراون و سێ هەزار و 870 کەسیش برینداربوون. . ئاماژەى بەوەشکردووە، تا ئێستا 555 خۆپیشاندەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە 355 کەسیان دواتر ئازادکراون، بەهۆى نەبوونى بەڵگەى پێویستەوە لەدژیان. . لەبارەى زیانى گیانى خۆپیشاندانەکانەوە، تا ئێستا ئامارێکى فەرمى لەلایەن وەزارەتى تەندروستى عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەو هۆیەشەوە ئامارى جیاجیا لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە. . بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا، ژمارەى کوژراوەکان گەیشتووەتە زیاتر لە 100 کوژراو، نزیکەى 2000 کەسیش برینداربوون. . هەر لەو بارەیەوە ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا 65 کەس کوژراون، کە زۆربەیان لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا کوژراون. . هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس باسى لەوەکردووە، تا نیوەشەوى هەینى ژمارەى کوژراوەکان گەیشتووەتە 60 کەس.