گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا: حکومەتى عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت

2019.10.05 - 10:41
تورکیا: حکومەتى عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داواكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت
ناس کورد- تورکیا هەڵوێستى فەرمى خۆى لەبارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە دەربڕى و ئاماژە بەوەدەکات لەو باوەڕەدان حکومەتى عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت. . وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمى 2019 لەڕاگەیەنراوێکدا، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى عێراقی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌ یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووەته‌وه‌. . ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌و باوه‌ڕه‌دان حكومه‌تی عێراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ره‌واكانی خه‌ڵك هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت. داواشدەکات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر نه‌بێته‌ قوربانی نه‌رمی بنوێنرێت و په‌ناببرێتە به‌ر رێگاچاره‌ی ژیرانه‌. . لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردووەوە خۆپیشاندان بەغدا و چەند پارێزگایەکى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 65 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون. . هەریەکە لە موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر و حەیدەر عەباى سەرۆک وەزیرانى پێشوو دوێنێ داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەختەیان کرد.