گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنى مانەوەى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا تەنها 25 مەترە

2019.10.05 - 10:01
شوێنى مانەوەى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا تەنها 25 مەترە
ناس کورد- سه‌رۆكى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و فریاكه‌وتنى ده‌وام، بڕیاریداوە له‌ژوورێكى بچوكى ته‌نیشت نوسینگه‌كه‌یدا بژى. . ئۆرسۆلا فورن دیرلاین، سه‌رۆكى نوێ كۆمسیۆنى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا بڕیاریداوه‌ له‌ ژوورێكى بچوكدا بژى به‌ته‌نیشت نوسینگه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نهۆمى سیانزه‌هه‌مى باڵه‌خانه‌ى كۆمكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا له ‌به‌لجیكا، کە ڕووبه‌رەکەى 25 مه‌ترى چوارگۆشه‌یە. . كارمه‌ندانى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى نوێ كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، ئۆرسۆلا داواى كردووه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى شوققه‌یه‌كى ته‌واوى بۆ دابین بكه‌ن، ژوورێكى بچوكى به‌ته‌نیشت نوسینگه‌گه‌یه‌وه‌ بۆ ئاماده‌ بكه‌ن کە تێدا ده‌مێنیته‌وه‌ و وه‌كو كارئاسانییه‌ك بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى به‌كاریده‌هێنیت و دەتوانێت به‌زوویى بگاته‌ شوێنى كاره‌كه‌ى. . باره‌گاى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌برۆكسلى پایته‌ختى وڵاتى به‌لجیكایه‌، وابڕیاریشه‌ ئۆرسۆلا له‌سه‌ره‌تاى مانگى نۆفه‌مبه‌رى داهاتووه‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربێت و موچەى مانگانەى 28 هەزار یۆرۆیە. . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ، جان كلۆدى سه‌رۆكى پێشووى كۆمسیۆنى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ شارى لۆكسه‌مبۆرگ شوققه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌كرێ گرتبوو به‌کرێی مانگانه‌ى نزیكه‌ى چوار هه‌زار دۆلار.