گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران: ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانى عێراقەوەیە

2019.10.05 - 08:39
ئێران: ئیسرائیل لەپشت خۆپیشاندانەکانى عێراقەوەیە
ناس کورد-   یاریدەدەرى تایبەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران بۆ کاروبارى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند، ئیسرائیل و پشتیوانانى تیرۆر لەپشت خۆیشاندانەکانى عێراقەوەن و هەوڵى ناسەقامگیریی ئاسایشى ئەو وڵاتە دەدەن. . حسین ئەمیر عەبدولهیان، یاریدەدەرى تایبەتى سەرۆکى پەرلەمانى ئێران لە لێدوانێکى ڕۆژناەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە "چەند دەستێکى بیانى پیس هەوڵى ناسەقامگیریی عێراق دەدەن، ئەو پیلانەى ئێستا عێراقى بەئامانج گرتووە تێکدەشکێت". . وتیشى "ئەوانەى پێشتر کاریان کردووە بۆ ناسەقامگیرکردنى عێراق، هەر ئەوانەن کە ئێستا بە ڕێگەى جیاجیا ئەو کارە دەکەن". . لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردووەوە خۆپیشاندان بەغدا و چەند پارێزگایەکى عێراقى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا 65 کەس کوژراون و سەدانى دیکەش برینداربوون. . هەریەکە لە موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر و حەیدەر عەباى سەرۆک وەزیرانى پێشوو دوێنێ داواى دەستلەکارکێشانەوەى حکومەت و هەڵبژاردنى پێشوەختەیان کرد.