گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەنێوان گەڕانەوە و نەگەڕانەوە بۆ بەغداد فراکسیۆنە کوردییەکان یەکلا نەبوونەتەوە

2019.10.04 - 19:59
لەنێوان گەڕانەوە و نەگەڕانەوە بۆ بەغداد فراکسیۆنە کوردییەکان یەکلا نەبوونەتەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق تاووتوێی بڕیاری بەشداریکردن یاخود نەکردن لە دانیشتنەکەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەکەن، بەنیازن پێکەوە سەرجەمیان هاوهەڵوێست بن لەو بڕیارەدا، تا ئێستاش یەکلا نەبوونەتەوە. , هاوکاتى خۆپیشاندانەکانى بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراق و کەوتنەوەی چەندین قوربانی، سبەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، چەند فراکسیۆنێکی عەرەبیش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە بڕیاریانداوە بەشداری دانیشتنەکە نەکەن. , سەبارەت بە بڕیاری فراکسیۆنە کوردییەکان، جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا هیچ فراکسیۆنێک بە فەرمی بڕیاری نەداوە بەشداری دانیشتنەکە بکات یاخود نا، دەمانەوێت هەموو لایەنە کوردییەکان هاوهەڵوێست بین لەو بڕیارەدا سەرجەممان پێکەوە بەشداری بکەین یاخود بەشداری نەکەین". , کۆچەر وتیشی: "لەئێستادا لەڕێگەی گروپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە گفتوگۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بڕیارێکی کۆمەڵ بدەین و ئەمشەو ئەوە یەکلایی دەکەینەوە، ئەگەری زیاتریش ئەوەیە بەشداری نەکەین". , سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی حکومەت دەیانەوێت، کێشە و گرفتەکان بخەنە ئەستۆی پەرلەمان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوانە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە نەوەک پەرلەمان، بۆیە پێویستە حکومەت چارەسەرێک بدۆزێتەوە، دواتر ئەوەی لە ئەستۆی پەرلەمانە لێپێچینەوەیە لە وەزیر و کاربەدەستان لەهەر گەندەڵییەک. , پێشتر هەردوو فراکسیۆنی سائیرون و هاوپەیمانی بەرەی نیشتیمانی بڕیاریاندا، بەشداری دانیشتنەکەی سبەی نەکەن و باکۆتى بکەن. , هاوکات غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەدەر لە بۆچونی فراکسیۆنەکەی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: "سەبارەت بەخۆپیشاندانەکانی عێراق و دروستبوونی ئەو وەزعەی ئێستا، بەندە بڕیام دا بەهۆی ئەو توندووتیژییانەی کە بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرێت وەک ڕێزێک بۆ قوربانیان بەشداری کۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەم". , تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فراکسیۆنە کوردییەکان لە گفتوگۆدان، بۆ گەیشتن بە بڕیارێكی بەکۆمەڵ بۆ گەڕانەوە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان یاخود نەگەڕانەوە و تائێستا بڕیاریان نەداوە. , ,