گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدڕ داوا لە پەرلەمانتارانى سائیرون دەکات ئەندامێتییان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن

2019.10.04 - 15:54
سەدڕ داوا لە پەرلەمانتارانى سائیرون دەکات ئەندامێتییان لە پەرلەمان هەڵپەسێرن
ناس کورد – رێبەرى ڕەوتی سەدڕ داوا لەسەرجەم پەرلەمانتارەکانی سائیرون دەکات، ئەندامێتییان لە پەرلەمانی عێراق، هەڵپەسێرن. . کەمێک لەمەوبەر، موقتەدا سەدر، رێبەرى ڕەوتی سەدر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و  داواى لە ئەندامانی هاوپەیمانی سائرون کرد ئەندامێتییان لە پەرلەمانى عێراق هەڵپەسێرن. . سەدڕ داواى لە پەرلەمنتارانى فراکسیۆنەکەى کرد، بەشداری هیچ کۆبوونەوە و دانیشتنێکی پەرلەمان نەکەن و بەزوترین کات و بێ دواکەوتن ئەندامێتیان بەفەرمی هەڵپەسپێرن. .   فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون خاوەنی 54 کورسی پەرلەمانە و یەکێکە لە فراکسیۆنە گەورەکانی پەرلەمانی عێراق و لەلایەن موقتەدا سەدرەوە ڕێبەرایەتی دەکرێن. . راگەیەندراوەکەى موقتەدا سەدڕ لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینى) لە میانەى بەجێهێنانى نوێژى هەینیدا ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، وتارى سیستانی خوێندەوە و داوایەکی فەرمی ئاڕاسەتی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد.   . عەلی سیستانی لەپەیامەکەیدا رایگەیاند “داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەم کە بەزوترین کات چاکسازی ریشەیی بکەن و ئێمەش هاوشێوەی خۆپیشاندەران هەمیشە داوای چاکسازی ڕاستەقینەمان کردوە و پەرلەمانی عێراقیش یەکەمین بەرپرسیارە لەبەرامبەر ئەنجامدانی چاکسازیدا و ئەگەر چاکسازی نەکەن زەرەر دەکەن".   .   عەلی سیستانی ئاماژەی بەوەدا ” لەڕابردوودا دەسەڵاتی دادوەری بەباشی کاری خۆی ئەنجام نەداوە و زۆر گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دادگا و دەسەڵات ڕویداوە بۆیە داوا دەکەین هەرچی زووە بەشێوەیەکی جددی چاکسازی لە دادگا و دەسەڵاتدا بکرێت". . داواى لە حکومەتی عێراقیش کرد داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات و هەلی کار دابین بکات و دوور بێت لە پشکپشکێنەی دامەزراندن بۆ کەسانی ناسراوی بەرپرسان، هەروەها ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرز بکاتەوە". .   مەرجەعی باڵای شیعەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە “نابێت هێزە ئەمنییەکان توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران بکەن، چونکە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانى زۆر دروستبووە و هەروەها چەندین هاووڵاتیش شەهیدبوون بۆیە دەبێت هەموان دان بەخۆیاندا بگرن". .   وتارەکەى مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لەبارەى ئامارەکانى کوژراو و بریندارانى خۆپیشاندانەکانەوە رایگەیاند “ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئاکامی خۆپیشاندانەکان لەبەرزبوونەوەدایە و بەڕاستی مەترسیدارن و تائێستا بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق 39 کەس کوژراوون و لەو ژمارەیە پێنج کوژراویان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن، هەروەها زیاتر لە 1100 کەسیش بریندار بوون". .   ماوەی سی ڕۆژە خۆپیشاندانێکی فراوان لە هەشت پارێزگای عێراق دەستی پێکردوە دژی حکومەت و خۆپیشاندەران داوای خزمەتکردن و هەلی کار دەکەن. .