گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش وڵاتی جیهان گەشتکردن بۆ عێراق لە هاوڵاتییەکانیان قەدەغە دەکەن

2019.10.04 - 15:11
شەش وڵاتی جیهان گەشتکردن بۆ عێراق لە هاوڵاتییەکانیان قەدەغە دەکەن
ناس کورد – بەهۆی خۆپیشاندانى شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق و خراپی ڕەوشی ئەمنییەوە، چەند وڵاتێکی جیهان گەشتی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق، قەدەغەکرد. . ئەمڕۆ، (هەینی، 4ی تشرینی یەکەمی 2019)، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد بەهیچ شێوەیەک و بۆ هیچ حاڵەتێک سەردانی عێراق نەکەن بەهۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی ئەو وڵاتەوە. . وەزارەتی دەرەوەى ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "داوا لەو هاوڵاتیانەمان دەکەین کە لە عێراقن دووربکەونەوە لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییان لێوە نزیکە و پابەندی ڕێنمایی هێزە ئەمنییەکان بن و خۆیان بپارێزن". . هاوکات هەر ئەمڕۆ،  وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەفەرمی سەردانیکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ عێراق قەدەغەکرد بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی وڵاتەکەوە. . هەروەها دوێنێ (پێنجشەممە)، وەزارەتەکانی دەرەوەی کوەیت و بەحرەین و ئەمریکا گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق قەدەغەکرد و ئێرانیش بەشێک لە سنورەکانی بەڕووی عێراقدا داخست و گەشتەکانى بۆ عێراق سنوردار کرد. . ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانێکی فراوان لە هەشت پارێزگای عێراق دەستی پێکردوە دژی حکومەت و خۆپیشاندەران داوای خزمەتکردن و هەلی کار دەکەن. .