گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیارى لەسەر خۆکوشتنى کچە 14 ساڵییەکەى کۆیە بڵاودەکاتەوە

2019.10.04 - 14:06
ناس کورد زانیارى لەسەر خۆکوشتنى کچە 14 ساڵییەکەى کۆیە بڵاودەکاتەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   شەوی ڕابردوو کچێکی تەمەن 14 ساڵ لە کۆیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیەش دەڵێت "بە پەت خۆی خنکاندووە و تائێستا هۆکارەکەشی نادیارە". . عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادیی قەزای کۆیە کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی (ئ، ع، ق)  کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". . وتیشی، کچەکە لەڕێگەی پەتەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنکاندووە، تائێستاش هۆکاری خۆکوشتنەکەی نادیارە، بە وتەی کەسوکاریشی هیچ کێشەیەکی دەروونی یاخود کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نەبووە. . بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە براوەتە  پزیشكی داداوەری هەولێر و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتانیش لە كۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە. .