گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیانا کەرەزۆن گۆرانییەک بە زمانى کوردى بڵاودەکاتەوە (ڤیدیۆ)

2019.10.04 - 10:35
دیانا کەرەزۆن گۆرانییەک بە زمانى کوردى بڵاودەکاتەوە (ڤیدیۆ)
  ناس کورد- دیانا کەرەزۆن، ژنە گۆرانى بێژ و پۆپستارى عەرەب بۆ یەکەمین جار بە زمانى کوردى گۆرانییەک بەناوى (خاکى شیرین)ى بڵاوکردەوە کە بەرهەمەکە لەنێوان شارى هەولێر و تورکیا تۆمارکراوە. . دایکى دیانا کەرەزۆن بە رەچەڵەک کوردە و هەر بەو هۆیەشەوە دیانا حەزى بەوە بووە وەک دەربڕینى خۆشەیستى خۆى بۆ دایکى گۆرانییەک بە زمانى کوردى بڵێت. . لەم گۆرانییەدا دیانا کەرەزۆن بە جلوبەرگى کوردییەوە دەردەکەوێت و وێنەى کەڤەرى گۆرانییەکەش بە وێنەى دیانا بە جلوبەرگى کوردییەوە رازێنراوەتەوە. . تێکست و ئاوازى گۆرانى (خاکى شیرین) لەلایەن هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئامادەکراوە و یه‌ڵدان ئۆزگول كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌. . دیانا کەرەزۆن گۆرانیبێژی پۆپستاری ناسراوی ئوردنە. لە 30ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1983 لە کووەیت لە دایک بووەو لە عەممانی پایتەخت ژیاوە. . بنەماڵەی کەرەزۆن لە سووریاوە ھاتوون و دایکی بە رەچەڵەک کوردە. لە ساڵی 2003ەوە دیانا ھەرە باشترین گۆرانیبێژی وڵاتی ئوردنە و لەلایەن شا و شاژنی ئوردن خەڵاتکراوە. . https://youtu.be/0rONrUJU6I4