گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرمیان؛ لەڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون

2019.10.04 - 10:14
گەرمیان؛ لەڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس بریندار بوون
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى وەرگەڕانى ئۆتۆمبیلێک لەسەر رێگاى کەلار و برینداربوونى پێنج سەرنشین، بڵاوکردەوە. . لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "شەوی ڕابردو (پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019)،  لەڕێگای پشتێنەی کەلار (حەولی) بە هۆی خێرایی زیادەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تویوتا لاندکروزەر) وەرگەڕا". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ، بەهۆی ڕوداوەکەوە پێنج کەس بە سەختی بریندار بوون بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوون. . ئاماژە بەوەش کراوە، زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکه و تاوەرێکی روناکی شەقامەکە کەوتووە. . بەپێی ئامارێکیش کە دەست ناس کورد کەوتووە ، تەنها لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردودا، بەهۆی ڕوداوەکانی هاتووچۆوە لە ڕێگای کەلار- سلێمانی پێنج هاووڵاتیانی گیانیان لەدەستداوە و 11 هاوڵاتیش بریندار بوون. .