گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى پاسداران: هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیمان پوچەڵ کردەوە

2019.10.03 - 15:12
سوپاى پاسداران: هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانیمان پوچەڵ کردەوە
ناس کورد- سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکردووە، هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسیان پووچەڵکردووەتەوە. , ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019، حسێن تائیب، سەرۆکی دەزگای هەوڵگری سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە: "لە سێ هەفتەی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵێکی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی لە شاری کرمانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران پوچەڵکردووەتەوە". , حسێن تائیب ئاماژەی بەوەشداوە: "پیلانەکە نەخشە بۆ داڕێژراو بوە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عەرەبى و ئیسرائیلییەکانەوە و ئامانج لێی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی بوە، بەڵام دوای ئاشکراکردنی پلانەکە و پوچەڵکردنەوەی، گروپەکە دەستگیرکراون". , تائیب دەربارەی وردەکاری پلانەکە باسی لەوە کردووە، ئەو گروپە ویستویانە تیرۆرکردنەکە ئەنجامبدەن، شوێنێکیان لەنزیک مزگەوتێکی حوسەینییەی نزیک ماڵی باوکی قاسم سولەیمانی کڕیوە و تونێلێکیان دروست کردووە بۆ ژێر مزگەوتەکە و 350 بۆ 500 کیلۆگرام مادەی تەقینەوەیان لە تونێلی ژێر حوسەینییەکەدا داناوە". , سەرۆکی دەزگای هەوڵگری سوپای پاسدارانی ئێران ئەوەشی وتوە: "گروپەکە ویستویانە لەو کاتەدا قاسم سولەیمانی تیرۆربکەن کە سەردانی حوسەینیەکە دەکات بۆ بەشداری لە مەراسیمەکانی عاشورادا". , گروپەکە دەستگیر کراون دانیان بەوەدا ناوە کە ویستوویانە قاسم سولەیمانی تیرۆر بکەن لە رۆژی نۆیەم یاخود دەیەمی مانگی موحەرەمدا، وەک بەرپرسە ئێرانییەکە ئاشکراى کردووە. , قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و ناوی خۆی و فەیلەق و سوپاکەی خراوەتە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە، فەرماندەیی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی نزیک لە ئێران دەکات لە دەرەوەی ئێران لە هەریەکە لە وڵاتەکانی لوبنان و سوریا و عێراق، بەهۆی کاریگەری زۆریشی چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ناوچەکەوە. , ,