گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆگان هەڕەشە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

فەڕەنسا هەڵمەتێک لە ئەوروپاوە بۆ دژایەتی ئەردۆگان دەستپێدەکات

2019.10.03 - 13:15
فەڕەنسا هەڵمەتێک لە ئەوروپاوە بۆ دژایەتی ئەردۆگان دەستپێدەکات
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان تۆمەتبار دەکات بەوەی پەنابەرە سورییەکان بەکاردەهێنێت بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا. , چەند ڕۆژێکە بەهۆی لێدوانە توندەکانی نێوان ئەردۆگان و ماکرۆن، ناکۆکییەکی توندی سیاسی کەوتوەتە نێوان فەڕەنسا و تورکیا، بەرپرسانی باڵای هەردوولاش یەکتر تۆمەتبار دەکەن. , مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاندووە: "لە ئێستادا فەڕەنسا کار دەکات بۆ دروستکردنی هەڵمەتێکی ئەوروپی بۆ دژایەتیکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و تورکیا، ئەویش لەپای وتەکانی ئەردۆگان". , چاوشئۆغلو، ماکرۆنى بەوە ناوزەند کردووە کە "وەک کەڵەشێرێک وایە کە هەردوو قاچى لە قوڕدا چەقیوە و دەقوقێنێت". , ئەو وتانەى وەزیرى دەرەوەى تورکیا داى ئەوە دێت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەبەردەم پەرلەمانی یەکیتی ئەوروپادا وتاریکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: "ئێستا تورکیا وەک ئەڵمانیا پێش جەنگی جیهانی دووەم ڕەفتار دەکات و دیوارێکی گەورەی جیاکەرەوەی دروست کردووە لەناو وڵاتەکەیدا و خەڵکانی وڵاتەکەی خۆی دابەشکردووە، ئەردۆگان بەتەواوەتیش مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و دادگا و دەسەڵات لە بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکار دەهێنێت، هەروەها ڕۆژانامەوانان و ئەکادیمییەکان و هەر کەس لەگەڵ ئەو نەبێت دەخرێتە زیندانەوە". , ماکرۆن ئەوەشى خستوەتەڕو: "ئەردۆگان هەڕەشە لەسەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بەوەی کە دەرگا سنورییەکانی وڵاتەکەی بەڕوی کۆچبەرە سورییەکاندا دەکاتەوە، بەوەی کە تورکیا بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێبهێڵن و بەرەو یۆنان و بولگاریا و ڕۆمانیا بڕۆن". , ماکرۆن دەڵێت، تورکیا داگیرکارییەکانی لە سوریا بەردەوامە و هەڕەشەیە بۆسەر کوردەکانی سوریا، هەروەها مەترسی بۆسەر کەنارئاوییەکانی یۆنان دروست کردووە و بەشێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا. , چەندیدن جار ئەردۆگان هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە دەرگاکانی سنوری وڵاتەکەی بەڕوی ئەوروپادا بۆ کۆچبەران دەکاتەوە ئەگەر بێت و وڵاتانی ئەوروپا واز لە فشارەکانیان نەهێنن بۆ سەر تورکیا. , ,