گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانى گەرما بۆ سبەى بەشێوەیەکى بەرچاو نزم دەبنەوە

2019.10.03 - 10:02
پلەکانى گەرما بۆ سبەى بەشێوەیەکى بەرچاو نزم دەبنەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەولێر دەبێت. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ى نشرینى یەکەمى 2019، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 21 بۆ 40 پلە دەبێت، کە نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانى تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک. . هەروەها بۆ سبەی پێنجشەممە، پلەکانی گەرما گۆڕانکارییەکی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن و چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.