گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و کوەیت لە ڕێککەوتنێکى نەوتى نوێدان

2019.10.03 - 09:51
عێراق و کوەیت لە ڕێککەوتنێکى نەوتى نوێدان
ناس کورد- وڵاتى کوەیت چاوى لەوەیە ڕێککەوتنەکانى لەگەڵ عێراق بۆ دەرهێنان نەوت لەناوچە سنورییەکانى نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەکى باش بەڕێوەبچێت. , خالد فازڵ، وەزیرى کارەبا و ئاوى وڵاتى کوەیت ڕایگەیاندووە: "ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژووکراوە، هەروەها ڕاوێژکار بۆ ئەو مەبەستە دیارى کراوە بۆ هەڵسەنگاندنى ناوچە سنورییەکانى نێوان عێراق و کوەیت بۆ دەرهێنانى نەوت". , وەزیرەکەى کوەیت ئاماژەى بەوەشکردووە، هەڵسەنگاندنەکان بەردەوامییان هەیە و وڵاتەکەى چاوى لەوەیە دەرئەنجامەکان بەجۆرێک بن پرۆسەکە دەستپێبکات. , ئەو ڕێککەوتنە نەوتی و ئابورییەى نێوان ئەو دوو وڵاتە لەکاتێکدایە، پێشتر لەسەردەمى ڕژێمى بەعسدا بەهۆى هەوڵى داگیرکردنى وڵاتى کوەیت عێراق کەوتە ژێر قەرزێکى زۆرى ئەو وڵاتە بەڵام ئێستا بارودۆخى پەیوەندییەکانى نێوانیان هێور بوەتەوە و لە قۆناغێکى نوێدایە. , ,