گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

2019.10.02 - 22:48
دوایین ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی عێراق
ناس کورد- بەهۆی توندووتیژی هێزە ئەمنییەکان و ئاڵۆزییەکانەوە، لە خۆپیشاندانەکانى شارەکانی عێراق، شەش خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستداوە. , ماوەی دوو ڕۆژە خۆپێشاندانێكی بەرفراوان لە بەغدا و چەند شارێكی دیکەی عێراق دەستی پێکردووە، لە ئەنجامی پێكدادانی خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران كوژران و بریندار بوون. , بەپێی دوایین ئامارەکانیش کە کەناڵی عەرەبیە بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تشرینی یەکەمى 2019، لە بەغداد دوو خۆپیشاندەر و لە زیقار سێ خۆپیشاندەر کوژراون، ئەندامێکی هێزەکانی پۆلیسیش گیانی لەدەستداوە". , کەناڵی عێراقییەی سەر بە حکومەتی عێراقیش ئاماژەی بەوەداوە: "لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا لە زیقار خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و هەروەها 20 خۆپیشاندەر و پینج ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش بریندار بوون، هەروەها خۆپیشدانەکانی بەغدا دوو خۆپیشاندەر کوژران و 82 کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە دیوانیە 10 کەس بریندار بوون". , خۆپیشاندانەکان تەشەنەیان سەند و لە شارەکانی بەعقوبە، موسەنا، دیوانیە، نەجەف، بەسرە و کەرکوکیش خۆپیشاندان بەڕێوەچوون. , بەپێی دواین زانیارییەکان ناس، لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانەکان زۆر فراوان بوون و بارەگای بەشێک لە حیزبەکان و بارەگای پارێزگای زیقار و چەند ئۆتۆمبێلێک لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندراون. , هەروەها لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد خۆپیشاندەران دروشمیان دژی ئێران وتوەتەوە، لە دیوانیەش ئاڵای ئێران سوتێندرا لەلایەن خۆپیشدەرانەوە، لە چەند شارێکى دیکەش بارەگاى چەند حیزبێک سوتێندرا. , بۆ کۆنتڕۆڵکردنى خۆپیشاندانەکانیش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 90 کەس لە بەغداد و 37 کەس لە زیقار دەستگیرکراون. , لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێشدا، بەگوێرەى ئامارەکان دوو خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا، هەروەها 200 کەسیش برینداربوون کە 40 کەسیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون. , لەلایەکى دیکەوە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەکۆبوونەوەدان، مەبەستى کۆبوونەوەکەش بۆ تاووتوێکردنى پرسی خۆپیشاندانەکان و ئاڵۆزییەکانە. , ,