گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن: ڕاكان جبورى ده‌رفه‌تى رێكنه‌كه‌وتنى یه‌كێتى و پارتی بۆ دژایه‌تى كورد قۆستۆته‌وه

2019.10.02 - 17:50
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن: ڕاكان جبورى ده‌رفه‌تى رێكنه‌كه‌وتنى یه‌كێتى و پارتی بۆ دژایه‌تى كورد قۆستۆته‌وه
ناس کورد- ماوه‌ى دوو ڕۆژه‌ پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له ‌دوو فه‌رمانى جیاوازدا بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى به‌شه‌ جیاجیاكانى دیوانى پارێزگاکەى له‌كاره‌كانیاندا ده‌ركردووه، كه ‌زۆربه‌یان كوردن و له‌شوێنى ئه‌وانیشدا كه‌سانێكى ده‌ستنیشانكردووه‌ کە دەوترێت "کەسوکارى خۆین". , جوان زه‌نگه‌نه‌، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: "ڕاكان جبورى عه‌قڵییه‌تێكى شۆڤێنى هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى شۆڤێنییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردا ده‌كات، ئێستاش بە ‌بیانوى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى پۆسته‌كانى كه‌ركوك پێشتر به‌ ده‌ستى كورده‌وه‌ بوون،‌ ده‌ستى كردووه‌ به‌ لابردنیان". , ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ لەلایەن پارێزگارى کەرکوکەوە دەخرێنە شوێن ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ كوردانه‌ى كه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوورده‌خرێنەوە، كه‌سانى عه‌ره‌بن و زۆربه‌شیان له‌ عه‌شیره‌تى خۆین". , له‌باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بۆ ڕێگرى كردن له‌و كاره‌ كه ‌به‌زیانى كورد شكاوه‌ته‌وه‌ له‌شاره‌كه، جوان زه‌نگه‌نه‌ وتى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن كارا نییه‌ و لاوازه‌، ناتواندرێت ڕه‌خنه‌ لەو کارانە بگیرێت و بانگی بکەینە ناو ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و كارانه‌ى كه ‌كردوونى پێیهه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه". , بەڕاى ئه‌ندامه‌کەى یەکگرتوو لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كورد له‌ناوخۆى خۆیدا ناكۆكه‌ به‌تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى، ئەوانە هۆكارن بۆ كارا نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌ن و به‌وه‌ش ڕاكان جبورى فرسه‌تى وه‌رگرتووه‌ له‌دژى كورد مامه‌ڵه‌ بكات. , ,