گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە خوێندکارێک لە کەرکوک بە سەربڕدراوى دۆزرایەوە

2019.10.02 - 12:09
کچە خوێندکارێک لە کەرکوک بە سەربڕدراوى دۆزرایەوە
ناس کورد-   پۆلیسى کەرکوک ڕایگەیاند، تەرمى منداڵێکى کچى تەمەن شەش ساڵان لە سنورى ناحیەى یایچى بە بەسەربڕدراوى دۆزراوەتەوە. . عەقید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کچە خوێندکارێکى پۆلى یەکەمى سەرەتایی، دیارنەماوە و کەسوکارەکەى وتویانە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ڕفێنراوە". . وتیشی "تەرمى ئەو کچە لە سنورى ناحیەى یایچى بە سەربڕدراوى دۆزراوەتەوە، دواى لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە لەلایەن گروپە چەکدرەکانەوە نەڕفێندراوە، بەڵکو بەهۆى کێشەى خێزانى نێوان چەند خێزانەکەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە". . منداڵەکە عەرەبە و ناوى سەمەر سەڵاحە و ئەمساڵ چووەتە بەر خوێندن.