گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای سەرکردایەتیکردن ـی ناڕەزایەتییەکان دەکات

پیاوێکی ئاینیی دیار ڕێگەچارەیەک دەخاتە بەردەم سیستانی کە بە لەسەرکارلابردنی عەبدولمەهدی دەستپێدەکات

2019.10.02 - 11:41
پیاوێکی ئاینیی دیار ڕێگەچارەیەک دەخاتە بەردەم سیستانی کە بە  لەسەرکارلابردنی عەبدولمەهدی  دەستپێدەکات
ناس کورد- مەجید عەقابی، کەسایەتی ئاینی و سەرۆکى ناوەندی بیرکردنەوە بۆ گفتوگۆ و چاکسازی پەیامێکی بەپەلە و کراوەى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئاڕاستەى عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان کرد و ڕێگەچارەیەکی خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. . لە پەیامەکەیدا، مەجید عەقابی دەڵێت، "گەلی عێراقی ستەملێکراو چاوەڕێیە و چاودێری چاکسازییەکی ڕاستەقینە دەکات بە ئاڕاستەى دروستکردنی دەوڵەتێکی باش، ئەوەش دروست نابێت مەگەر بە سەرکردایەتییەکی ڕاستەقینە و ڕوون نەبێت." . بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت عادل عەبدولمەهدى پەیامێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوکردەوە لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندانه‌كان، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى دەرکرد . ڕاشیگەیاند، "ئارامگرتنیش لەسەر ئەوەى ئێستا ڕوودەدات دەبێتەهۆی مردنێکی هێواشی گەل، کەواتە بۆئەوەى لە خوێناوی گۆڕەپانى تەحریر نقوم نەبیت و بەعسی و حزبە گەندەڵەکان سواری شەپۆلەکە نەبن، دەبێت سەرکردایەتى حکومەتێک بکەیت و کاری بۆ بکەیت و شەرعیەتی پێ بدەیت، سەرۆکایەتی کۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و چاودێری هەبێت." . دەشڵێت، "با سەرلەنوێ دەستپێبکەین کە سەرۆکێکمان هەبێت کە تۆ داتنابێت و کابینەى وەزاری پێکبهێنێت، کەسایەتییەک بێت بەشداری لە سەرجەم حکومەتەکاندا نەکردبێت و تەنها ناوی بە لە بەڕێوەبردنی ئیدارەدا هاتبێت." . لە کۆتاییدا ئاماژەى بەوەکردووە، "فەرمان بکە بە لەسەر کارلابردنی عادل عەبدولمەهدی و کۆتاییهاتنی کارەکانى، با لە سەرەتاوە دەستپێبکەین و دەوڵەتێکى تەواو عێراقی دروستبکەین."