گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافى مرۆڤ: خۆپیشاندەرێک لەبەغدا کوژرا و 60ى دیکەش برینداربوون

2019.10.01 - 18:12
ڕوانگەى عێراقى بۆ مافى مرۆڤ: خۆپیشاندەرێک لەبەغدا کوژرا و 60ى دیکەش برینداربوون
ناس- بەغدا   ڕوانگەى عێراقى بۆ مافى مرۆڤ ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەى شارى بەغدادا، خۆپیشاندەرێک کوژراوە و زیاتر لە 60 کەسى دیکەش برینداربوون. . ڕوانگەکە لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، خۆپیشاندەرێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراوە و زیاتر لە 60 خۆپیشاندەرى دیکەش برینداربوون، لەمیانەى خۆپیشاندانەکەى گۆڕەپانى تەحریرى شارى بەغدادا. . داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندەران گۆڕینى دەسەڵاتە، هێزە ئەمنییەکانیش گازى فرمێسکڕێژیان بۆ بڵاوەپێکردنیان بەکارهێنا. . بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتوون، دەردەکەوێت سەدان خۆپیشاندەر وێنەى فەریق روکن عەبولوەهاب ساعدى فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆریان بەرزکردووەتەوە، کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دورخراوەتەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى. . هاوکات خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داواى ڕۆیشتنى عادل عەبدولمەهدى دەکەن. . سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناسى ڕاگەیاند “دەیان خۆپیشاندەر هەوڵدەدەن لەڕێگەى پردى کۆمارییەوە تێپەڕن بەرەو ناوچەى سەوزى بەغدا، هێزە ئەمنییەکانیش بەتەقەکردن هەوڵدەدەن ڕێگرییان لێبکەن".