گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەى عەبدولوەهاب ساعدى بەرزکراوەتەوە

خۆپیشاندانەکەى بەغدا گرژیی تێکەوت و بریندار هەیە

2019.10.01 - 17:17
خۆپیشاندانەکەى بەغدا گرژیی تێکەوت و بریندار هەیە
ناس کورد- بەغدا   خۆپیشاندان لە گۆڕەپانى تەحریرى ناوەڕاستى بەغدا بەردەوامە، کە داواکاریی سەرەکیان گۆڕینى دەسەڵاتە، هێزە ئەمنییەکانیش گازى فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنیان بەکاردەهێنن و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون. . بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتوون، دەردەکەوێت سەدان خۆپیشاندەر وێنەى فەریق روکن عەبولوەهاب ساعدى فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆریان بەرزکردووەتەوە، کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دورخراوەتەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى. . هاوکات خۆپیشاندەران لە دروشمەکانیاندا داواى ڕۆیشتنى عادل عەبدولمەهدى دەکەن. سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناسى ڕاگەیاند "هێزە ئەمنییەکان گازى فرمێسکڕێژ و ئاویان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران کە تا دێت ژمارەیان لە زیادبووندایە". . وتیشى "تا ئێستا چەند خۆپیشاندەرێک برینداربوون، هەروەها فەریق روکن جەلیل روبەیعى فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغداش برینداربووە، لەکاتى ئامادەبوونى لە نزیگ گۆڕەپانى تەحریر بۆ سەرپەرشتیکردنى ڕێوشوێنە ئەمنییەکان". . بەوتەى سەرچاوەکە، دەیان خۆپیشاندەر هەوڵدەدەن لەڕێگەى پردى کۆمارییەوە تێپەڕن بەرەو ناوچەى سەوزى بەغدا، هێزە ئەمنییەکانیش بەتەقەکردن هەوڵدەدەن ڕێگرییان لێبکەن. https://www.facebook.com/naskurd/videos/647794629076371/