گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

2019.10.01 - 17:10
نەتەوەیەکگرتووەکان: ئەمساڵ زیاتر لە هەزار کەس لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون
ناس کورد- فیدراسیۆنی پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەگکرتووەکان ڕایگەیاند، ئەمساڵ زیاد لە هەزار کۆچبەر لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، لە ساڵى 2014شەوە 15 هەزار کەس لەو ئاوانەدا خنکاون. , ئەمرۆ سێشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2019، فیدراسیۆنی پەنابەرانى سەربە نەتەوەیەگکرتووەکان ئاشکرایکردووە: "بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا لەڕێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، زیاتر لە هەزار کۆچبەر لەمساڵدا گیانیان لەدەستداوە". , بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو فیدراسیۆنە، ئەو ژمارەیە مەترسیدارە و بۆ شەشەمین ساڵە ئەو ژمارەیە تۆماردەکرێت و هەڵکشانی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا زۆر زیاتریان لەو ژمارە تۆمارکردووە کە لای ئەوان هەیە. , لاى خۆشییەوە چارڵی یاکسلی، وتەبێژی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاندووە: "دەبێت وڵاتانی ئەوروپا بەکاری مرۆڤایەتی خۆیان هەستن و کەشتییەکانیان بگەڕێننەوە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، ئەوەش بۆ ئەوەى ببن بە فریادڕەس بۆ ئەو پەنابەرانەی کە گیردەخۆن لە ئاوەکانی ئەو دەریایەدا". , بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەساڵی 2014وە تا ئێستا، زیاتر لە 15 هەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون. , ,