گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایانی زەویناسی هۆشداری دەدەن.. مەترسیی گەورە لەسەر ئەستەنبوڵ هەیە

2019.10.01 - 22:22
زانایانی زەویناسی هۆشداری دەدەن..  مەترسیی گەورە لەسەر ئەستەنبوڵ هەیە
ناس کورد-   زانایانی بواری زەویناسی لە تورکیا هۆشداری دەدەن لە ڕوودانی بومەلەرزەیەکى بەهێز لە ئەستەنبوڵ و دەڵێن "مەترسیی گەورە" لەسەر ئەو شارە هەیە. . هەفتەی ڕابردوو چەند بومەلەرزەیەک لە ئەستەبوڵ ڕوویاندا کە بەهێزترینیان 5.8 پلەی ڕێختەر بوو، ئەوەش دودڵییەکی زۆری لەناو هاوڵاتییان و زانایانی بواری زەویناسی دروستکردووە و هۆشداریی دەدەن لە دووبارەبوونەوەی بومەلەرزەى دیکە. . بەپێی ماڵپەڕى سکاى نیوز، شارەزایانی بواری زەویناسی ڕایانگەیاندووە "بومەلەرزەکەى کۆتایی هەفتەی ڕابردوو کە بەشێوەیەکی بەهێز، خاڵی ڕودانی لە ناوچەی کۆمبەرگاز بووە لەسەر دەریای مەڕمەڕە، لەسەر هەمان ئەو هێڵی بومەلەرزەیە بووە کە پێشتر چەند جارێک لە تورکیای دابوو". . بەوتەى شارەزایانی بواری زەویناسی، ڕوودانى ئەو بومەلەرزەیە لەسەر ئەو هێڵە، ماناى زیندبوونەوەى ئەو هێڵە نیشان دەدات و ئەگەر هەیە بومەلەرزەى وێرانکەرى بەدوادابێت. . ساڵی 1999 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.6 پلە بەپێوەرى ڕێختەر لە باشوری ڕۆژئاوای ئەستەبوڵ ڕوویدا و بەهۆیەوە 17 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا. .