گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم.. دۆلار دابەزى

2019.10.01 - 11:32
نرخى دراوەکان لە بازاڕەکانى هەرێم.. دۆلار دابەزى
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و  100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 120 هەزار و 300  دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها 100 هەزار تمەن بە 10 هەزار و 500 دینارە. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ (سێشەممە  1ی تشرینی یەکەمی 2019)  بەرامبەر بە 120 و 500 هەزار دیناری عێراقییە، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار و 500 دینار بوو. . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر 10 هەزار و 500 دینارە. . هاوکات 100 یۆرۆ بە 130 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 146 هەزار و 750 دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 21 هەزار و 500 دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 122 دۆلارە. .