گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستانى دەستنیشان دەکرێت ..چەند ناوێک پێشنیارکراوە

2019.10.01 - 10:28
سەرۆکى هاوپەیمانى کوردستانى دەستنیشان دەکرێت ..چەند ناوێک پێشنیارکراوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز   پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 1ى تشرینى یەکەمى 2019)  لایەنە سیاسییەکانی هەرێمى کوردستان بۆ دیاریکردنی سەرۆک و لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان کۆدەبنەوە و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش دەڵێت "چەند ناوێک بۆ سەرۆکی لیستەکە پاڵێوراوون". . خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :" کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ (سێشەممە) سەرجەم لایەنە بەشداربووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبینەوە". . وتیشی، چەند ناوێک بۆ سەرۆکی لیستەکە پاڵێوراوون و لە کۆبوونەوەکەدا  کەسێک یەکلایی دەکەنەوە، هەروەها لۆگۆی هاپەیمانێتییەکە دیارى دەکەن. . سەرەتای ئەم هەفەتەیە لایەنە سیاسییەکان، جگە لە نەوەی نوێ لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بکەن، کە بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 ئەنجامبدرێت. .