گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار ڤیدیۆى موشەکبارانکردنى دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە بڵاوکرایەوە

2019.09.30 - 11:58
بۆ یەکەمجار ڤیدیۆى موشەکبارانکردنى دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە بڵاوکرایەوە
ناس کورد- گرتەیەکى ڤیدیۆیی ساتى موشەکبارانکردنى کۆمپانیاى نەوتى ئارامکۆى سعودیە پیشان دەدات، کە بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر کۆمپانیاکە و دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە کەوت. . گرتە ڤیدیۆیەکە لەلایەن کامێراى چاودێرى کۆمپانیاى ئارامکۆوە تۆمارکراوە، لەلایەن کەناڵى سی بی ئێسى ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، لەکاتى پەخشکردنى چاوپێکەوتنى کەناڵەکە لەگەڵ محەمەد سەلمان شازادەى جێنشینى سعودیە. . محەمەد سەلمان لە چاوپێکەوتنەکەدا وتى "هاوڕام لەگەڵ وتەکانى مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەبارەى ئەوەى هێرشەکانى 14ى ئەیلول لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون”. . لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد سەلمان هیواى خواست ڕێگەچارەى سەربازى پێویست نەبێت بۆ چارەسەرکردنى بارودۆخەکە و ڕێگەچارەى سەربازى بگیرێتەبەر “لەبەرئەوەى جەنگى نێوان سعودیە و ئێران داڕوخانى ئابورى جیهانى لێدەکەوێتەوە”. . باسى لەوەشکرد، پێویستە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکى ئێران کۆبێتەوە بۆ داڕشتنى ڕێککەوتنێکى نوێى پەیوەست بە بەرنامەى ئەتۆمى و هەژموونى تاران لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست. . ڕۆژى 14ى ئەیلولى 2019 چەند هێرشێک کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە و بەهۆیەوە ئاستى خستنەڕووى نەوت لەجیهان کەمیکرد و نرخى نەوت بەڕێژەیەکى زۆر بەرزبووەوە. . لەسەر هێرشەکان، سعودیە و ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئێران کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە. https://www.youtube.com/watch?time_continue=23&v=d3MqGmUwg9c