گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێش ئەوەى پەردەى لەسەر لابدرێت

بەوێنە.. پەیکەرەکەى عەبدولوەهاب ساعدى لە موسڵ دیارنەما

2019.09.30 - 09:32
بەوێنە.. پەیکەرەکەى عەبدولوەهاب ساعدى لە موسڵ دیارنەما
ناس کورد- پەیکەرەکەى عەبدولوەهاب ساعدى، فەرماندەى پێشووى دژە تیرۆر لە موسڵ دیارنەما، پێش ئەوەى بەفەرمى لە ڕێوڕەسمێکدا پەردەى لەسەر لابدرێت. . پەیامنێرى ناس لە موسڵ ڕایگەیاند، پەیکەرەکە شەوى ڕابردوو دیارنەماوە، دواى ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانەى کرا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لەسەر گواستنەوەى عەبدولوەهاب ساعدى، لە دەزگاى دژە تیرۆرەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى. . عەبدولوەهاب ساعدى، یەکێک لە دیارترین فەرماندەکانى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقی بوو، لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا بە فەرمانى عادل عەبدولمەهدى دورخرایەوە بۆ وەزارەتى بەرگرى. . ساعدى پێش دورخستنەوەى، ماوەیەک جێگرى فەرماندەى دژە تیرۆر بوو، بە زنجیرەیەک شەڕ ناسراوە کە بەفەرماندەیی ئەو هێزە عێراقییەکان بەسەر داعشدا سەرکەوتوون.   "صدمة" في نينوى .. اختفاء تمثال عبد الوهاب الساعدي! "صدمة" في نينوى .. اختفاء تمثال عبد الوهاب الساعدي! "صدمة" في نينوى .. اختفاء تمثال عبد الوهاب الساعدي!